جەلال جەوهەر نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان کرد

کوردستان 07/09/2020

Alternate Text

ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان نامەى دەستلەکارکێشانەوەى خۆى پێشکەشى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەکە کرد.

سەچاویەک لە بزوتنەوەی گۆران بە (BMC)راگەیاند "جەلال جەوهەر ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان نامەى دەستلەکارکێشانەوەى خۆی لە خانەی راپەڕاندن نوسیووە و ئاڕاستەى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى کردوە.

بە پیی زانیاریەکانی بی ئێم سی، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەى جەلال جەوهەر دیار نیە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی بە کێشە ناوخۆییەکانى ناو گۆڕانەوە هەبێت.

ماوەیەکە گرژی و ناکۆکی لەناو بزوتنەوەى گۆڕان لەسەر پرسى بەشدارى گۆڕان لە حکومەت و هەڵوێستە سیاسیەکانى  دروست بووە.

هاوکات فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ناکۆکی لەنێوان فراکسیۆنەکە و رێکخەرى گشتی  هەیە بەتایبەت لەسەر دیاریکردنى سەرۆکى فراکسیۆنەکە کە ئەمڕۆ دیاریکرا.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا