ترەمپ وادەی پێشوەختەی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشکرا کرد

جیهان 08/09/2020

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت پێدەچێت لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئاشکرا بکرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێدەچێت پێش ئەو وادەیەی   دیاریکرابوو ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئامادەبێت.

ئاشکراشی کرد، پێش هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکە و لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ڤاکسینەکە ئامادەدەبێت.

ترەمپ ستایشی تیمی زانستی وڵاتەکەی کرد و باسی لەوەکرد، ئەوەی دەبوو لە ماوەی چەند ساڵێک پێی بکەن، ئەوان توانیان بە کاتێکی زۆر کەمتر بەدەستی بهێنن.

هاوکات جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکانی سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا لای خۆیەوە رەخنەی لە وتارەکەی ترەمپ گرت و ئاشکرای کرد ئەوە گەمەیەکی سیاسییە دەیکات، ئەوەی دەیڵێت ناراستە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا