عێراق هاوکاری سودان دەکات

عێراق 10/09/2020

Alternate Text

دوای ئەو کارەساتە سروشتییەی سودانی گرتەوە، حکومەتی عێراق هاوکاری دەگەیەنێتە ئەو وڵاتە.

نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بڕیاردراوە پردی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق  و سودان بکرێتەوە بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەو وڵاتە.

عێراق لە رێگەی ناردنی چەندین تۆن خواردن و پێداویستی پزیشکی و چادر و چەندین پێداویستی دیکە هاوکاریی سودان دەکات.

ماوەی چەند هەفتەیەکە سودان رووبەڕوی کارەساتێکی سروشتی گەورە بۆتەوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا