ترەمپ چەند زانیارییەک لەبارەی سەرۆکی کۆریای باکور ئاشکرا دەکات

جیهان 11/09/2020

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ وردەکاری کوشتنی مامی کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور ئاشکرا دەکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رۆژنامەنووس وودئۆردی رۆژنامەنووسی راگەیاندووە، کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور، دوای ئەوەی مامی خۆی کوشتووە سەری بڕیوە وتەرمەکەی هەڵداوەتە بەردەم بەرپرسانی وڵاتەکەی.

ساڵی ٢٠١٣ جانگ سنوگ سیک، مامی سەرۆکی کۆریای باکور، بە تۆمەتی ناپاکیکردن لەسێدارە درا، بەڵام ئەو کاتە کەس وردەکاری رووداوەکەی نەزانی.

بڕیارە ١٥ی ئەم مانگە رۆژنامەنوس وودئۆدری، لە چوارچێوەی کتێبی توڕەییدا چەندین زانیاری لەبارەی پەیوەندی نێوان دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆن ئونەوە ئاشکرا بکات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا