نازم شاکر، یاریزانی ناوداری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و راهێنەری یانەی قوەجەوییەی عێراقی لە هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی، ١١ی ئەیلول ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق تیمێکی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ناردبوو تا هاوکاری بن لە باشتر بەڕێوەبردنی پرۆسەی چاکبوونەوەی.