بەڕێوەبەرایەتی
ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی بوونی کێشەی کارەبا لە پڕۆژەی ئاوی
دوکان سلێمانی دابەشکردنی ئاو لە هەندێک گەڕەک دوا دەکەوێت.
لە
راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری ئاگادار
دەکاتەوە، بەهۆی بوونی کێشەی کارەبا لە پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی هێڵی دوو دابەشکردنی
ئاو لە هەندێک گەڕەک دوا دەکەوێت.
ئاوی سلێمانی
ناوی ئەو گەڕەک و شوێنانەشی دیاریکردووە کە تووشی کێشەی دواکەوتنی ئاو دەبن
ئەوانیش هەریەک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و
بازیان و ئەڵلایی و گۆپاڵە و پیرەمەگرونە کە بۆ ماوەیەک دابەشکردنی ئاو بەسەریاندا
دوا دەکەوێت.