وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپیی ئامارەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٠٦حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٠٦حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٦٠کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سێ هەزار و ٨٨٧ حاڵەتی توشبوانی ڤایرۆسەکە چاکبوونەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٢١هەزار و ٢٨١کەس چاکبوونەتەوە و حەوت هەزار و ٩٤١کەسیش گیانیان لە دەستداوە.