بەشێک لە مامۆستایانى وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەى
رۆژئاواى سلێمانى گردبونەوە و داوا دەکەن دابمەزرێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی
ئەیلولی ٢٠٢٠، بەشێک لە مامۆستایانى وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەى
رۆژئاواى سلێمانى گردبونەوە و داوا دەکەن دایانبمەزرێنن و مافى شایستەى خۆیان وەربگرن.
نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژ رایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت لەبەرامبەر ئەو ئەرکە زۆرەى دەیکێشین
مافى خۆمان وەربگرین، چونکە وانەبێژان پێکهاتەیەکى سەرەکى پڕۆسەى پەروەردەن لەهەرێم.
دەشڵێت، ئەگەر بێت و وانەبێژان مانبگرن و نەچنەوە هۆڵەکانى
خوێندن پڕۆسەى پەروەردە پەکى دەکەوێت، بەڵام ئەوان مەبەستیان پەککەوتنى پڕۆسەکە نیە
بەڵکو خزمەتکردنى پڕۆسەکەیە.
لەئێستاشدا لە سلێمانى و کفرى و قەڵادزێ و بەشێک
لە شارو شارۆچکەکان، خۆپیشاندان و گردبونەوەى وانەبێژان دەستى پێکردوە.