مەلا بەختیار نهێنییەک ئاشکرادەکات

کوردستان 13/09/2020

Alternate Text

مەلا بەختیار، کتێبێکی نوێی بەم زووانە بڵاودەبێتەوە بەناوی "لەبری بیرەوەری" کە چەندین نهێنی شۆڕشی نوێی کوردی تیادا ئاشکراکردووە.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی تایبەتدا لە کەناڵی رووداو باسی کتێبەکەو چەند نهێنییەکی ناو کتێبەکەی دەکات لەوانە لە رووداوێکدا دەڵێت (ن.م) ویستی بەتەقاندنەوەی بەنداوی دەربەندیخان ٤٠٠هەزار کەس بکوژێت.

لە کتێبە نوێیەکەیدا بەناوی لەبری بیرەوەری مەلا بەختیار ئاماژە بەوە دەکات، ن.م کە زۆرکەس پێی وایە مەبەستی نەوشیروان مستەفایە لەکاتی کۆڕەو فەرمانی کردووە بەنداوی دەربەندیخان بتەقێنەوەو مەفرەزەیەکی نارد و کارەکەشیانکرد.

دەشڵێت، جگە لە زیانگەیاندن بە بەنداوەکە بۆیان نەتەقایەوە، ئەگەر بەنداوەکە بتەقایەوە تا بەعقوبەی رادەماڵی بە کەلاریشەوە، نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەسی دەکوشت، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی کوردیش تێدا دەچوون،ئەو برادەرەی کارەکەی کرد دەیوت لە تۆڵەی ئەنفال ئەمە دەکەین، ئەگەر ژمارەیەک کوردیش پێوە بێت گرنگ ئەەیە ژمارەیەکی زۆری عەرەب دەکوژێت.

مەلا بەختیار لە کتێبەکەیدا ناڵێت مەبەستی لە (ن.م) کێیە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە مەبەستی نەوشیروان مستەفایە، چونکە بەشێکی زۆری کتێبەکەی تەرخانکردووە بۆ نەوشیروان مستەفا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا