تۆڕێکی گەورەی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشکراکرا

کوردستان 13/09/2020

Alternate Text

لە پێناو ڕێگریکردن لە كەسانی ساختەکار بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی مەرزو دەروازەكان، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە و نوسیویانە" لە پێناو ڕێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، کە خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە".

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست".

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی:

ڕونکردنەوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی مەرزو دەروازەكان و لە پێناو ڕێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، كە گوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە.

بۆ ئەومەبەستە، لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست.




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا