لە چەند رۆژی
رابردوودا مەلا بەختیار لە دوا کتێب و دوا دیداریدا کۆمەڵێک تاوانی سەردەمی شۆڕشی ئاشکراکردوو،
لە بەشێکی کتێبەکەیدا کە تەرخانی کردووە بۆ نەوشیروان مستەفا چەندین تاوانی مێژووی
خستووەتە پاڵی.
ئه‌م وتانه‌ی
مه‌لا به‌ختیار، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه، به جۆرێك لایه‌نگرانی
گۆڕان به تووندی دژی ئه‌م قسانه‌ی وه‌ستاونه‌ته‌وه، چاوەڕێبوون رێکخەر و خانەی راپەڕاندن
و ژوورەکانی بزوتنەوەکە یان بنەماڵەکەی وەڵامی مەلا بەختیار بدەنەوە و بەرگری لە رێکخەر
و دامەزرێنەرەکەیان بکەن.
لەسەر ئەو
بابەتە عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بە دیبلۆماتیک مەگەزینی راگەیاندووە،
نە من و نە بزوتنەوەی گۆڕان هیچ وەڵامێکمان بۆ مەلا بەختیار نییە.
سایتی (BMC) پەیوەندی بە عەدنان عوسمانەوە
کرد سەبارەت بەو بابەتە، بەڵام لە وەڵامدا رایگەیاند، هیچ لێدوانێکم نییە لەئێستادا
هەر وەڵامێک هەبێت خۆمان رایدەگەیەنین.