دوای ئەوەی چەند هەوالێک بە ناوی یەکێک لە کوڕەکانی نەوشیروان
مستەفاوە لەسەر قسەکانی مەلا بەختیار بڵاودەکریتەوە، ناوبراویش سەرجەم ئەو
هەواڵانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت "من شتی وام بڵاونەکردۆتەوە".
چیا نەوشیروان مستەفا هەواڵێک بە درۆ دەخاتەوە کە چەند زانیاریەک بە ناوی
ئەوەوە بڵاوکرابوەوە کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە چیا نەوشیروان چەند
بەڵگەیەک لەسەر مەلا بەختیار بڵاودەکاتەوە کە نەوشیروان مستەفا لای داناوە.
دوای بەدواداچوونی سکرتاریەتی مەلا بەختیار بۆ راستی و دروستی ئەو
قسانەی کە بە ناوی چیاوە بڵاوکراوەتەوە و سەرئەنجام کورەکەی نەوشیروان مستەفا
سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردۆتەوە کە بەناوی ئەوەوە دانراوە.
وتەکانی مەلا بەختیار، لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی تایبەتدا لە
کەناڵی رووداو له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكان ههرای ناوهتهوه، به جۆرێك لایهنگرانی
گۆڕان به تووندی دژی ئهم قسانهی وهستاونهتهوه و بەشێکیشیان دەڵێن"
نامانەوێت بکەوینە قاڵبی جواب دانەوە ، چونکە کاریزما کەس ناتوانێ واقیعەکانی
بگۆرێت هەمومان دەزانین کاک نەوشیروان کێیە".