ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات

جیهان 15/09/2020

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی نوێ لە ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، هەرهێرشێک بکرێتە سەرمان هەزار ئەوەندە وەڵام دەدەینەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکی نوێدا بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییە نوێیەکان، ئێران پلانی هێرشێک یان کوشتن دابنێت لە دژی ئەمریکا لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی.

ئاشکراشی کرد، گەر ئەمریکا رووبەڕووی هەر هێرشێک بێتەوە لەلایەن ئێرانەوە، هەزار هێندە بەهێزتر وەڵام دەدرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە ئێران پلانی کوشتنی لانا مارکس باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفریقای باشور، داناوە لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا