خێزانێکی کورد سەربڕدران

عێراق 16/09/2020

Alternate Text

درەنگانی شەوی رابردوو، خێزانێکی کوردی شاری بەغداد، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە سەربڕدران.

میدیا عێراقییەکان  بڵاویانکردووەتەوە، شەوی رابردوو خێزانێکی کورد، دانیشتووی ناوچەی مەنسورییەی بەغداد، چەند چەکدارێکی نەناسراوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و هەر سێ ئەندامی خێزانەکەیان سەربڕیوە.

ئاشکراشیان کردووە، کچی خێزانەکە ناوی شیلان دارایە و پزیشکی دەرمانسازبووە لە شاری پزیشکی بەغداد.

باسیان لەوەشکردووە، رووداوەکە تیرۆرستی نییە، بەڵکو چەکدارەکان بە مەبەستی دزیکردن ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا