بەهۆی توشبووی بەشێک لە کارمەندەکانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی
بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی رادەگیرێت.
بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و
باری شارستانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە بەرپابەندبوون بە رێنمایەکانی
تەندروستی و توشبوونی ھەندێک کارمەندیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر بریاڕی
بەرێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی بریار درا بە راگرتنی ئیش و کارەکانی ناو
بەرێوەبەرایەتی بۆ سبەی پێنجشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠.
روونیشیکردووەتەوە، سبەی کاری
پاکژکردنەوەی ناو فەرمانگەکە ئەنجام دەدرێت بۆیە دەوامیان نابێت.