لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەو خێزانە کوردەی کە لە ماڵەکەی
خۆیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە دەڵێت، تۆمەتباری روداوی ئەو خێزانە کوردەی کە لە
بەغدا کوژران دەستگیرکراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەو
خێزانە کوردەی کە لە ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژراوی لە بەغداد دۆزرانەوە بە (BMC)رایگەیاند، تۆمەتباری
ئەو خێزانە دەستگیرکراوە و هاوکات پۆلیسی هەولیریش دەڵێت، "ئاگاداری ئەو
زانیاریانە نین".
کەسوکاری ئەو خێزانە کوردە
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "ئەوەندەی ئێمە تا ئێستا زانیومانە ئەوەیە کە هەمان
ئەو کەسەی کە لە بەڵگە و وێنەکاندا دەرکەوتووە و جێگەی گومان بووە
تۆمەتباری خێزانەکەیە و دەستگیرکراوە".
ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکرد،
"بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی زانیاری تەواومان دەستبکەوێت ئایا تەنها
کەسێکە یان زیاترن، بەڵام ئەوەی کە تا ئێستا رونە ئەوەیە تۆمەتبارەکە یەک
کەسە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە (BMC)راگەیاند، "تا
ئێستا هیچ زانیاریەک نیە لەسەر ئەوەی کە تۆمەتباری خێزانە کوردەکەی بەغداد
دەستگیرکرا بێت و ووتیشی، ئاگاداری بابەتەکە نین".