مەسرور بارزانی: گەشبینم بەوەی کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی بگەینە رێککەوتن

کوردستان 18/09/2020

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "گەشبینین کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بگەینە رێککەوتن".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "گەشبینم بەوەی کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق بگەینە رێککەوتنی کۆتایی".

باسی لەوەشکردوە، "هەرچەندە بەربەستی زۆر هەن، بەڵام تیمێکی دانوستاندنی بەهێزمان هەیە و لە مەبەستەکەیاندا یەکگرتوون".

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک شاندیی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان  بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادیان کرد و جۆریک لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لە نیوان هەرێم و بەغداد هاتە ئاراوە.

هاوکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و پارێزگاکانی هەرێم و بەشێک لە خالە سنوریەکانی بەسەرکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا