سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان رایدەگەیەنێت،
هەست بە دڵەراوكێ دەکات لەبارەی یارییەکانی جامی جیهانییەوە.
جیانی ئینڤانتینۆ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی
جیهان ، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، دواخستنی یەک بەدوای یەکی پاڵاوتنەکانی
جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر، کێشەیەکی راستەقینەیە.
روونیشیکردووەتەوە، هەست بە دڵەراوكێ دەکات،
بە تایبەت گەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەوەستێت و یارییەکان بە شێوەیەکی
ئاسایی دەستپێنەکەنەوە.
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان وتووشیەتی، لە
ئێستادا ئێمە لەژێر دەستی دەسەڵاتی تەندروستیداین.