حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوک بەبێ پارتی کۆبوونەوە

کوردستان 20/09/2020

Alternate Text

سەرجەم حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوک بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەڵبەندی دووی یەکێتی کۆبوونەوە  و چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

 

 ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئەیلول محەمەد عوسمان، بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بارەگای مەڵبەند، سەرجەم حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوک، کۆبووینەوە بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەنەبوو.

رونیشیکردەوە، نەگەڕانەوەی  پارتی بۆ کەرکوک پەیوەندی بە کێشەکانی ئەو حیزبەوە هەیە لەگەڵ تورکیادا.

ئاشکراشی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق و تەعریبکردنی ناوچە کوردنشینەکانمان تاووتوێ کردووە.

باسی لەوەشکرد، جەختمان لە بەشداریکردن کردووە لە هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەموو لایەک بێت، هاوکات بڕیارمانداوە دوو لیژنە دروست بکەین بۆ هەولێر و بەغداد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە تەعریبکردنی ناوەچەکە.

محەمەد عوسمان لە درێژەی وتەکانیشیدا وتی، پێویستە پارتی بگەڕێتەوە کەرکوک و پۆستەکانی وەربگرێتەوە، دەشتوانن تا ئەو کاتەی بارەگاکانیان وەردەگرنەوە، بارەگاکانی یەکێتی بەکاربهێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا