عێراق؛ زیاتر لە چوار هەزار توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت

عێراق 21/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان لەو ماوەیەدا زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٨٢١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسەکە چوار هەزار و ٤٨٤ کەسیش چاکبوونەتەوە، ٧٠ کەسیش گیانیان لە دەستداوە

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ٢٥٨ هەزار و ٧٥ کەس چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٦٢٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا