بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

کوردستان 21/09/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەسگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزین و شكاندنی قاسەی چەند ماركێت و پێشانگایەكی ناو هەولێر راگەیاند.

لەو راگەیەندراوەدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە سایتی (BMC) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند،"دوای روودانی چەند کارێکی دزیکردن وبڕین و بردنی قاسەی مارکێت و پێشانگا لە ناوشاری هەولێر، تیمەکانی چاودێری وبەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوامبوون لە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکان".

دەشڵێت، لەئەنجامدا توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە بەناوەکانی (هـ،أ،و) دانیشتوی شاری هەولێر، (أ، ش، أ) دانیشتوی قەزای سۆران، لەسەرفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (٤٤٣ی.س.ع) دەستگیربکرێن و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزین نا"

لەبارەی تاوانە دزییەكانەوە رایگەیاند،"لەشەوی ٩/١/٢٠١٩ دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی1 لەگەڕەکی ٥ی حەسارۆک، لەشەوی ٩/١/٢٠١٩ دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی٢ لەگەڕەکی٥ی حەسارۆک. لەشەوی ١٦/١/٢٠١٩ دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لەگەڕەکی ٩٩ ی زانکۆ، کە بەهەرسێ لق بڕی (٧.٥٠٠.٠٠٠) و (٦٤٠٠ دۆلار) یان دزیبو."

باس لەوەشكراوە لە ١٢/١/٢٠١٩ هەڵسابوون بە دزیکردن لە پێشانگای کەلوپەلی ئەلیکتڕۆنی لەگەڕەکی ١٥٩ی گوڵان لەناوشاری هەولێرکە (٢٠)موبایلی جۆراوجۆریان دزیبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا