پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان یەکلا دەکاتەوە

عێراق 22/09/2020

Alternate Text

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و یاسای هەڵبژاردنەکان یەکلابکاتەوە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڵاویکردووەتەوە، شەممەی داهاتوو پەرلەمان بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، پابەند دەبن بە تەواوکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن و سەرختنی یاسایەکی دادپەروەرانە  و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشەوختە.

داوایشیکردووە، لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان ئامادەییان لە بڕیاردان لەبارەی یاساکەوە هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا