مارک ئاندرێ تیرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا کە پێش دەستپێکردنەوەی
وەرزی نوێ تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەی لە شەش یاریی داهاتووی بارسێلۆنا لە لالیگا
و سێ یاریی چامپیۆنزلیگ دادەبڕێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تیرشتیگن
گۆڵپارێزی بارسێلۆنا کە پێش دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێ تووشی پێکان بوو.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، لە ئێستادا تیرشتیگن پێکانەکەی گەورەتر بووە و
بەلایەنی کەم لە شەش یاریی داهاتووی بارسێلۆنا لە لالیگا و سێ یاریی چامپیۆنزلیگ
دادەبڕێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، تێرشتیگن ناتوانێت بەرامبەر
ڤیاڕیال، سێلتاڤیگۆ، سێڤییا، خیتافی، ریال مەدرید و ئالاڤێس یاریی ناکات، بەمەش لە
کلاسیکۆی یەکەمی لالیگا دادەبڕێت.