بومەلەرزەیەك سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

کوردستان 23/09/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، بومەلەرزەیەك سلێمانی و دەوروبەری هەژاند.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە (BMC) راگەیاند ، "بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر ٩:٢٩ خوولەك ڕوویداوە بە قووڵی ١٠ كم و لە دووری ٢٦ كم لە سلێمانی و ٣٥ کم لە چەمچەماڵ و ١١ کم لە بازیان روویدا، هەندێک لە هاوڵاتیان لە شاری سلێمانیش هەستیان پێکردووە.

جەختیشیکردەوە، پلەکەی کەم بووە لەلایەن ئامێرەکانی تایبەت بە بوومەلەرزەوە زیاتر هەستیپێکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا