لیستێکی نوێی ناوی ئەو بەرپرسانەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون ئاشکرا دەکرێت

عێراق 24/09/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری بانکی کی کارد لەدوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە چەندین گەورە بەرپرس لە تاوانەکانیەوە گلاون.

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراق بڵاویکردووەتەوە، چەندین کەسایەتی ناسراو و پیاوی ئاینی و رۆژنامەنوسان لە کەیسی بانکی کی کارد تێوەگلاون.
باسی لەوەشکردووە، بەها عەبدولحسەین، بەڕێوبەری بانکەکە دانی بەوەدا ناوە، کە چەندین بەرپرسی گەورەی لەگەڵدا بووە.
جەختیلەوەشکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لیستێکی دیکەی ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکرێت کە لە تاوانەکانی گەندەڵییەوە تێوەگلاون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا