ئهمڕۆ پێنجشهممه 24ی ئهیلولی 2020، لیژنە هاوبەشەکانی
قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسی کارگێڕی سەرجەم سیستییەکان کۆبوەوه بۆ
یەکخستن و رێکخستنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانیان.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی
بازرگانی سلێمانی و ئەندامی لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامیهتی سلێمانی راگەیاند،
"ژمارەیەک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبون لە سلێمانی، کێشە و گرفتی خزمەتگوزاریی
و نرخەکانیان هەیە، بۆ ئەوەش لیژنەی تایبەت پێکهاتوە و ماوەی ساڵێکە نرخەکان
جێگیرکراون".
وتیشی، "ژمارەیەک لە یەکەکانی
نیشتەجێبون سکاڵایان هەیە لەسەر کەمی خزمەگوزارییەکان و بۆ ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی
ئەو سیستیانە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتانە بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا
زۆربەی سیستییەکان پابەندی رێنماییەکان بون".
رونیشیكردهوه، "ژمارەیەک لە
کۆمەڵگەکانی نیشتەجێ بون خزمەتگوزارییەکانیان زۆرباشە، هەندێکیان تەنها سکیوریتیان
هەیە هەندێکیان ژمارەی یەکەکانیان نزیکەی (1000) یەکەیە، هەندێکیان (100) یەکەیە،
بۆیە بەپێی خزمەتگوزارییەکانیان نرخی خزمەتگوزارییەکان رێکدەخرێنەوە".
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
نرخی خزمهتگوزاری یهكهكانی نیشتهجێبون
یهكدهخرێت
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی
لەگەڵ بەرپرسی کارگێڕی سەرجەم سیستییەکان کۆبوەوە بۆ یەکخستن و رێکخستنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانیان.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی
بازرگانی سلێمانی و ئەندامی لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامیهتی سلێمانی راگەیاند:
ژمارەیەک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبون لە سلێمانی، کێشە و گرفتی خزمەتگوزاریی و
نرخەکانیان هەیە، بۆ ئەوەش لیژنەی تایبەت پێکهاتوە و ماوەی ساڵێکە نرخەکان
جێگیرکراون.
وتیشی :"ژمارەیەک لە یەکەکانی
نیشتەجێبون سکاڵایان هەیە لەسەر کەمی خزمەگوزارییەکان و بۆ ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی
ئەو سیستیانە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتانە بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا
زۆربەی سیستییەکان پابەندی رێنماییەکان بون.
رونیكردهوه: ژمارەیەک لە کۆمەڵگەکانی
نیشتەجێ بون خزمەتگوزارییەکانیان زۆرباشە، هەندێکیان تەنها سکیوریتیان هەیە هەندێکیان
ژمارەی یەکەکانیان نزیکەی (1000) یەکەیە، هەندێکیان (100) یەکەیە، بۆیە بەپێی
خزمەتگوزارییەکانیان نرخی خزمەتگوزارییەکان رێکدەخرێنەوە.
ئاماژهی بهوهكرد: لەئێستادا کێشەیەکی
زۆرمان لە دابینکردنی کارەبا و نرخەکەی هەیە، پێشتر کۆنوس دراوەتە بەڕێوەبەرایەتی
کارەبا بۆ ئەوەی نرخەکان یەکبخرێت، هاوشێوەی ئەوەی مانگانە بۆ نرخی موەلیدە
ئەهلییەکان لە گەڕەکەکاندا دەکرێت.
س . ب
راگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی