درەنگانی شەوی رابردوو، چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر و کەسێک دەکوژن و دوو کەسی دیکە بریندار دەکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و دەستدڕێژی گولەیان لێکردوون.
لە رووداوەکەدا گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ (بارزان حسین) کوژراوە ودوو کەسی دیکەش برینداربوون.
تا ئێسا پۆلیس زانیاری لەبارەی چەکدارەکان و هۆکاری رووداوەکەوە ئاشکرا نەکردووە.