زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی گردبوونەوە

کوردستان 26/09/2020

Alternate Text

بەشێک لە زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەسلێمانی گردبوونەوە و داوادەکەن ماف و ئیمتیازاتەکانیان هاوشێوەیەی زیندانیانی سیاسی عێراقی لێبکرێت.

پەیامنێری (BMC)پێی ڕاگەیاندین، " ئەمڕۆ شەممە بەشێک لە زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەسلێمانی گردبوونەوە و داوادەکەن ماف و ئیمتیازاتەکانیان هاوشێوەیەی زیندانیانی سیاسی عێراقی لێبکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "دەستەی زیندانیانی سیاسی کێشە و گیروگرفتەکانیان گەیاندووەتە بەرپرسانی عێراق، لە ئێستادا بەوتەی خۆیان زیندانیانی سیاسی هەرێم لەدابینکردنی موچە و شایستەکانیان بێ بەشکراون".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوادەکەن مووچەی ئەو کەسانەی کە بەناوی زیندانیانی سیاسی هەرێم مووچە وەردەگرن ببڕدرێت و مووچەکانی ئەوانی پێدابین بکرێت".

ئەوەشی ئاشکراکردووە، "زیندانیانی سیاسی باس لەوە دەکەن قوربانیانداوە بەڵام ئەو ریژەیەی ئێستا کە هەیە زیاترە لە ٤٠هەزار کەس لە کاتێکدا پێشتر تەنها ١١هەزار بوون، دەلێن، "هەندێک لەوانە ناشایستەن مووچە وەربگرن"..

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی داواکاری و ناڕەزایەتیەکانیان چەند جارێک گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوایانکرد ماف و ئیمتیازاتەکانیان پێ بدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا