لاهور شێخ جەنگی لەساڵیادی ریفراندۆمدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 26/09/2020

Alternate Text

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەساڵیادی ریفراندۆم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان:

25-9-2020ئەو رۆژەی كە چارەنووسی گەلی كوردستان و دەستكەوتەكانی كران بەقوربانی لێكدانەوەی هەڵە و غروری چەند سیاسییەكی تێنەگەیشتوو و كاڵفام.

سەرباری شكستی ریفراندۆم و بێهیواكردنی گەلێك لەسەربەخۆیی، بەڵام هەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گەیشتن بەمافی رەوای چارەی خۆنووسین بەردەوام دەبێت.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا