وتەبێژی پۆلیسی
هەولێر ڕایگەیاند بکوژی سەرەکی و تۆمەتبارانی روداوی کوشتنەکەی شەوی رابردووی گەڕەکەی
فەرمانبەرانیان دەستگیرکردووە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی
پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە کەمتر لە ١٠ کاتژمێر تیمەکانی
پۆلیس توانویانە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربکەن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە
شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر
ماڵێک و برایەکی خاوەن ماڵەکەیان کوشت کەگەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵە و تازە هاوسەرگیری کردووە.
هەروەها دوو کەسی
دیکە لە دراوسێکانی ماڵەکە لە گەڕەکەکە برینداربوون، خاوەن ماڵەکە و کەسوکارەکانیان دەڵێن ئەو کەسانە ناناسن و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵیان
نییە و نازانن روداوەکە چۆن روویداوە.