وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، مردن بە کۆرۆنا نۆ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا چوارهەزار و ١١٦حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، چوار هەزارو ١١١کەس چاکبوونەتەوە و ٦٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لەسەرەتای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا نۆ هەزار و ٥٢ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.