بڕیارە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا تاووتوێی سوتانی دارستانەکانی سنورەکە بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کاتژمێر ١٠ی رۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئەیلول، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدەن.
وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەبارەی سوتانی دارستانەکانی سلێمانی و خوێندنەوەی راپۆرت لەو بارەیەوە.