مه‌ترسییه‌كانی دوای كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاشكراكرا

عێراق 29/09/2020

Alternate Text

 ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان مه‌ترسییه‌كانی دوای كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان له‌ به‌غدا ئاشكراكرد و ڕایانگه‌یاندووه‌، مەترسی ئەوه‌ هه‌یه‌ عێراق ببێته‌ گۆڕەپانی بەریەككەوتنی سەربازیی واشنتن و تاران.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی سەربازییەوە ئەوەی خستووەتەڕوو كە كشاندنەوەی تیمی دیبلۆماسی ئه‌مریكی له‌ عێراق ئامادەكاریی و دەسپێكی پرۆسەیەكی سەربازییە دژی ئێران و باڵەكانی لە عێراق.  

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، یەكێك لە دیبلۆماتكارانی رۆژئاوا لەبارەی ئەوەی لەپاش داخستنی گریمانكراوی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا، هەنگاوی داهاتوو چی دەبێت؟ وتویەتی "گورزی سەربازی".  

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ عێراق بووەتە مه‌یدانی بەریەككەوتنی لایەنگرانی ئێران و پێگە و سەربازانی ئەمەریكا به‌ تایبه‌ت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مریكا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كردە ئامانج و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا گرژییه‌كانی هه‌ردوولا زیاترده‌بن.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا