كه‌مێك به‌ر له ئێستا شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د
جابر ئه‌میری كوێت گیانی له‌ده‌ستدا .
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی كوێت بڵاویكرده‌وه، شێخ
سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاوكات به‌شێك له كه‌ناڵه كوێتییه‌كان به‌و بۆنه‌یه‌وه
په‌خشه‌كه‌یان ڕاگرت و خوێندنه‌وه‌ى قۆرئانی
پیرۆز به‌خش ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه هات له مانگی حوزه‌یرانی
ئه‌مساڵه‌وه ئه‌میری كوێت نه‌خۆشه و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا
چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
شێخ سه‌باح له‌ساڵى ٢٠٠٦ وه بووه‌ته ئه‌میری
كوێت و ته‌مه‌نى ٩١ ساڵ بوو و پازده‌هه‌مین ئه‌میری كوێته له بنه‌ماڵه‌كه‌یدا.