مەلا بەختیار، دوای بڵاوکردنەوەی کتێبی (لەبری بیرەوەری)
دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەشییەوە حزبی شیوعی
سوپاسی مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌ن.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی
و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
بڵاویکردەوە، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، جاسم حلفی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی شیوعی عیراق، به‌ناوی سكرتێر‌و مه‌كته‌بی سیاسی‌و حزبی شیوعی عیراقە‌وه،
سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته كردووه، كه له‌كتێبه نوێیه‌كه‌یدا (له‌بری بیره‌وه‌ری)،
راستی رووداوه‌كانی گێڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌ستی نه‌چووەته خوێنی شیوعییه‌كان.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشکردووە، جاسم حلفی
له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، حزبی شیوعی هه‌رگیز ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌لا به‌ختیاریان
له‌بیر ناچێته‌وه، كه بۆته هه‌ڵوێستێكی مێژوویی.
هه‌روه‌ها، له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌فدێكی حزبی شیوعی
کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌بو تارا (هاوڕێ ئیبراهیم سۆفی) سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیاریان
كردوو له‌دیدارەکەی نێوانیادا، له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له‌رابردووه‌وه تا ئێستا
سوپاسیانكرد‌و هاوكات دووپاتیشیانكرده‌وه، كه مه‌لا به‌ختیار، هه‌میشه له‌سه‌ر
دیموكراسی، مه‌ده‌نییه‌ت، رۆشنگه‌ری، گه‌لاوێژو كۆی رووداوه مێژووییه‌كان، هه‌ڵوێستی
روونی هه‌بووه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌داو له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، (ئه‌بو
تارا) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه خۆم شاهێدم مه‌لا به‌ختیار، له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك،
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ریبوو، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو لوله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی
بكاته شیوعییه‌كان، به‌ڵكو هاوكارمان بوو ده‌ربازیش ببین.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، سوپاسی په‌یوه‌ندییه
ته‌له‌فۆنی و سه‌ردانه‌كه‌ی كردن‌و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ڵوێستێك په‌یوه‌ندی به‌دیموكراسی‌و
ئه‌ركه مێژوییه‌كانه‌وه هه‌بێ، چ كۆن، چ ئێستا‌و چ ئایینده‌ش، له‌سه‌ری به‌رده‌وامده‌بێ.