هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان 29/09/2020

Alternate Text

دەستەی كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەكان هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم و عێراق دەگرێتەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی پێشبینییەكان، لە هەفتەی داهاتوودا گۆڕانكاریی لە كەشوهەوای ناوچەكەدا روودەدات و لەو چوارچێوەیەشدا شەپۆلێكی باران و كەشێكی باراناوی روو لە ناوچەكە بەگشتی دەكات.

دەستەی كەشناسی عێراق راشیگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوودا كەشێكی باراناوی روو لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات و ئاشکراشیکردووە، رۆژ بە رۆژ پلەكانی گەرما لە عێراقدا روو لە نزمبوونەوەی بەردەوامدەكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا