کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات

کوردستان 30/09/2020

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە ‏مانگی ١٠ نزیكەی ٢٢ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابه‌ش ده‌كه‌ن.

 ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاندوه‌، "بە تێكڕا لەمانگی ‏نۆ دا ٢٠ كاتژمێر كارەبامان داوە ‌و بەپێی ئەو پلانەی هەمانە لە مانگی ‏‏١٠شدا پێدانی كارەبا دەگەیەنینە نزیكەی ٢٢ كاتژمێر".‏

ئاشكراشی ده‌كات، "بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە ‌و لە مانگی ١١دا ٥٠٠ مێگاواتی ‏دیكەی كارەبا بۆ سیستەمی كارەبای كوردستان زیاد دەكەین، ئەو كاتە ‏ئەگەر گرفتی دیكەمان بۆ دروست نەبێت دۆخی كارەبا زۆر باش دەبێت".‏

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٠، وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، لە وەرزی زستان ٥٠٠ مێگاوات کارەبا زیاد دەبێتە سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی، بەڵام دەبێت هاووڵاتیانیش هاوکاربن لە بەهەدەرنەدانی کارەبا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا