لویس سوارێز یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنا بە تۆمەتی گزیکردن لە تاقیکردنەوەیەکدا رووبەروی لێکۆڵینەوە
دەبێت.
سایتی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی دوای بەجێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنا و
گواستنەوەی بۆ یۆڤانتس رووبەروی تۆمەتی "گزیکردن" بووەتەوە.
سایتەکە لە زمانی مامۆستاکەی سوارێزەوە ئاشکرای کردووە، سوارێز لە کاتی تاقیکردنەوەی زمان بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی ئیتاڵی، توانستی قسەکردنی زمانی ئیتاڵی نەبوە، بەڵام سەرباری ئەوەش لە تاقیکردنەوەکەدا سەرکەوتو بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکێک لە مەرجەکانی یاریکردن لە یانەی یۆڤانتس، بەدەستهێنانی رەگەز نامەی ئیتاڵییە.