توێژینەوەیەکى بەریتانى دەریخستووە، خواردنەوەى قاوە پێش
نانى بەیانى زیان بە تەندروستى دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارى نەخۆشییەکانى دڵ و تێکچوونى
هاوسەنگى شەکر لە خوێندا.
رۆژنامەى British
Journal of Nutrition کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى ئەنجامى توێژینەوە
زانستییەکان لە بوارى خۆراکدا بڵاویکردەوە، بە پێى تازەترین توێژینەوە دەرکەوتووە،
ئەو کەسانەى کە خۆیان بە خواردنەوەى قاوەوە گرتووە لە پێش خواردنى نانى بەیانیدا،
تووشى چەندین کێشەى تەندروستى بوون، دیارترینیان نەخۆشیەکانى دڵ و تێکچوونى سیستەمى
شەکرى خوێن و نارێکى لە خەودا و خەوى پچڕ پچڕ و چەند کێشەیەکى دیکەى تەندروستى.
توێژینەوەکە لە وڵاتى بەریتانیا ئەنجامدراوە و هۆشدارى
داوە لە خواردنەوەى بڕێکى زۆر قاوە لە رۆژێکدا و مەترسییەکانى ئەو خواردنەوەیەى لە
بەیانیاندا و لە پێش نانى بەیانیدا خستووەتەڕوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، باشتر وایە دایکانى دووگیان بە درێژایى
ماوەى دووگیانیان دوور بکەونەوە لە خواردنەوەى قاوە و ئەو جۆرە خواردنەوانەى بڕێکى
زۆر کافاینیان تێدایە.