کازمی: شانازی دەکەم کە پێم دەڵێن کوردیت

عێراق 04/10/2020

Alternate Text

مستەفا کازمی رایدەگەیەنێت شانازی دەکات، بەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵی ودەڵێت شانازی دەکەم کە پێم دەڵێن کوردیت.

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفیزیۆنی ئەلعێراقییە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵی رایگەیاند، من عێراقییەکی نیشتیمانپەروەرم و باوەڕم بە بەهاکانی عێراق هەیە، لە نێوان دیجلە و فورات گەورە کراوم لەسەر مێژووی سۆمەریەکان.

 

 لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، من شانازی دەکەم کە شیعەم شانازی دەکەم کە سوننەم، شانازی دەکەم بەوەی کە دەڵێن تۆ کوردیت یان ئێزیدی و مەسیحیت، هەموو ئەمانە عیراق پێکدێنن و سەرچاوەی هێزن .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا