لە وڵاتی چین لە کاتی پەخشێکی راستەوخۆدا لەسەر بەرنامەیەکی هاوشێوەی تیک تۆک کچێکی گەنج دسوتێندرێت.
بە پێی رۆژنامەی یوس دەیلی چینی، کچەکە ناوی 'لامۆ' بوە و لەسەر بەرنامەی دوین پەخشیکی کردۆتەوە کە بە سەدان هەزار بینەری هەبووە.
هەر بە وتەی رۆژنامەکە، لە کاتی پەخشی راستەوخۆدا هاوسەری پێشووی کچەکە دەچێتە ماڵەکەی و دوای پچڕانی پەخشەکە بەنزین دەکات بەسەریدا تا لە کۆتاییدا ئاگری تێبەردەدات.
دوای مانەوەی کچە گەنجەکە لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی دوو هەفتە و سوتانی لە سەدا ٩٠ ی جەستەی لە کۆتاییدا گیان لەدەست دەدات.
رووداوەکە بووە هۆی دروست بونی مشتومڕێکی زۆر لەسەر ئەو توندوتیژیانەی ئافرەتان دووچاری دەبنەوە.