پۆلیسى سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی سوتاندنی دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر کراون.
بەشی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ٣/٩/٢٠٢٠ به‌شێك له‌دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه سوتا، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ئەو کارە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد و پاش به‌دواداچون، ڕۆژی ٣/١٠/٢٠٢٠ دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی سوتاندنی دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر کران.
پۆلیس ئاماژەى بەوەشکردووە، هه‌ردوو تۆمه‌تبار کە یەکێکیان له‌دایكبووی ساڵى ١٩٩٣ و ئەوى دیکەیان لە دایکبووى ١٩٩٠، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداناوە و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (١٠) ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتاى مانگى رابردوودا بەشێک لە درەختەکانى شاخى گۆیژەو چەندین دۆنم لە پوش و پاوەنى ئەو شاخە لە پارێزگاى سلێمانى ئاگریگرت و زۆرینەى دارەکانى سوتان و دیمەنى زەردى پایزى لەدەستدا و رەش هەڵگەڕا.