وەزارەتی تەندروستى هۆشداری توند دەداتە
هاوڵاتیان و ڕایگەیاندووە، لە پایز و زستاندا تووشبوون بە کۆرۆنا و مردن زۆر زیاتر
دەبێت.
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، کۆڕۆنا
مەترسیدارە و لە پایز و
زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی
نامێنێت بۆ نەخۆش.
ئاسۆ حەوێزی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو
شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت، کۆڕۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنور و شوێنێک.
لە کۆتایدا ئەو وتەبێژە
ڕاشیگەیاندووە، "تکایە هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆتان باش
بپارێزن و ئەم نەخۆشیە بە هەندی وەربگرن."
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژ بە ڕۆژ ئامارەکانی توشبوونى کۆرۆنا زیاد دەکەن
و ژمارەى گیانلەدەستدانیش لە بەرزبوونەوەدایە و شارەزایانی پزیشکیش دەڵێن مەترسی
ڤایرۆسەکە لە وەرزی سەرمادا زیاترە.