ڤیدیۆ: سێ تۆمەتبار کەسێک ئەشکەنجە دەدەن و دواتر سەری دەتاشن

کوردستان 05/10/2020

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چەند کەسێکی راگەیاند، کە کەسێکیان بە فێڵ بردووەتە باخێک لە مێرگەپان و ئەشکەنجەیان داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تشرینی یەکەم پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:"لەبەرواری ١ی تشرینی یەکەم  چەند تۆمەتبارێک بەفێڵ هاوڵاتی (م. ع. ق) دەبەنە باخێک لەسنوری مێرگەپان پاش گەشتنیان هەڵدەستن بەبەستنەوەی هاوڵاتیەکەو ئەشکەنجەدان و سوکایەتی کردن پێی و تاشینی سەری، بەشێوەیەک بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی ١٩ برینداری بەجەستەیەوە هەیە".

روونیشیکردووەتەوە، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیان هەرسێ تۆمەتبارەکە لەماوەی ١٢ کاتژمێردا دەستگیربکەن، بەناوەکانی (ب. ا. ص) و (س. ا. ص) و (ا. ا. ص) کە هەستاون بەئەنجامدانی ئەم تاوانە.

ئاشکراشی کردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٢١ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا