سەمیر هەورامى: رێکەوتنمان لەگەڵ بەغدا کردووە دەبێت پابەندبن بە ناردنی 320 ملیار دینار

کوردستان 05/10/2020

Alternate Text

وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەت رایگەیاند، دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچە تاوەکو ئەوکاتەی بەغدا پارە بنێرێت، رێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا کردووە و دەبێت پابەندبن بە ناردنی 320 ملیارەکە.

سەمیر هەورامى وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەت رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە چەند سەرچاوەیەکی داهات دەبەستێت، داهاتی نەوتی و نانەوتی و دەروازە سنوورییەکان و داهاتی ناوخۆ، جگە لەوەش پشتیان بەستووە بەو بڕە پارەیەی کە بەغدا دەینێرێت لەگەڵ بڕێکی دیکە هاوپەیمانان دەیدەن بە وەزارەتی پێشمەرگە.

وتیشى، ئەوەی کە بەغدا دەینێرێت تاوەکو ئێستا بۆ ئەم مانگە نەیناردووە و،ئەو بڕەی پێویستە بۆ پێدانی مووچە دیاریکراوە و دابینیان کردووە، بەڵام بەشى تەواوی مووچە ناکات، بۆیە چاوەڕێن بەغدا 320 ملیارەکە بنێرێت و دەستبکەن بە دابەشکردنی مووچە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا