سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، کۆبوونەوەی سبەی بۆ کاتێکی نادیار دوابخات.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ئاگادارینامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی دیکە.
بڕیار بوو سبەی چوارشەممە ٧ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بێ ئەوەی هۆکارەکە ئاشکرا بکرێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.