براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب دیاریکرا

جیهان 08/10/2020

Alternate Text

 ژنە نوسەرێکی ئەمریکی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ  بۆ بواری ئەدەب و بڕیارە ئەمشەو لە مەراسیمێکدا رابگەیەندرێت.

رێکخراوی نۆبڵ بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئەمساڵ ژنە شاعیری ئەمریکی لویز گلۆک، بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری ئەدەب.

یەکێک لە رکابەرە بەهێزەکانی لویز گلۆک،  نگونگی وا تیانگۆ بوو کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەربژێر دەکرێت بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، بەڵام سەرکوتوو نەبووە.

زۆرێک لە نوسینەکانی "نگونگی" بۆ دەیان زمانی جیهانی وەرگێردراون، بەناوبانگترینیان رۆمانی "مەگری بچکۆلە" بوو کە بۆ زیاتر لە ٩٠ زمانی جیهانی وەرگێردراوە.

خەڵاتی نۆبڵ جگە لە وەرگرتنی نازناوەکە، خەڵاتێکی داراییە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ساڵانە خەڵاتی نۆبڵ بۆ بەشە جیاکانی وەک ( فیزیا،کیمیا،پزیشکی،ئاشتی.زانستی ئابوری) دەبەخشرێتە کەسانی شایستە لە بوارەکانی خۆیاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا