بۆ راگرتنى شەڕى نێوانیان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە

جیهان 09/10/2020

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ هەینى نوێنەرانى هەردوو وڵاتى ئەرمینیا و ئازەربایجان لە بارەى راگرتنى شەڕى نێوانیان لە مۆسکۆى پایتەختى روسیا کۆببنەوە.

ماریا زاخاروفا وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ هەینى ٩ى تشرینى یەکەم وەزیرانى دەرەوەى ئەرمینیا و ئازەر بایجان لەبارەى هێورکردنەوەى جەنگى نێوان ئەو دوو وڵاتە و کۆتایى پێهێنان بە ئاڵۆزییەکانیان، لە مۆسکۆى پایتەختى روسیا لەسەر مێزى گفتوگۆ دابنیشن و بەرپرسانى روسیاش لە دانیشتنەکەدا ڕۆڵى نێوەندگیرى دەبینن.

زاخاروفا راشیگەیاندووە، دواى بەرزبوونەوەى رێژەى زەرەروزیانەکانى جەنگى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، لە ئێستادا هەردوو وڵات ئارەزوى راگرتنى جەنگەکە و هێورکردنەوەى ڕەوشەکەیان هەیە و ئامادەبوونیشیان لەسەر مێزى گفتوگۆ لە مۆسکۆ ئاماژەیەکە بۆ راگرتنى گرژییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە.

دانیشتنى نوێنەرانى ئەرمینیا و ئازەربایجان دواى ئەوە دێت، دوێنێ پێنجەشەممە فلادیمێرپوتین ى سەرۆکى روسیا داواى لە بەرپرسانى ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد کۆتایى بەو جەنگەى نێوانیان بهێنن و هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان لە ڕێگەى دیالۆگەوە بدەن، پوتین ئامادەیى وڵاتەکەشى بۆ نێوەندگیرى لە نیوان ئەو دوو وڵاتەدا دەربڕی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا