عێراق.. ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

عێراق 09/10/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەى عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢١٤ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٥٢ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٤٢٨٢ کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

 

 لە راگەیەنراوى رۆژانەیدا سەبارەت بە ئامارەکانى تووشبوون و گیانلەدەستدا بە ڤایرۆسى کۆرۆنا وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینى ٩ى تشرینى یەکەم ٤٢٨٢ حاڵەتى دیکەى تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆى ژمارەى تووشبووان لە عێراق گەیشتە٣٩٧ هەزار و ٧٨٠ حاڵەت.

تەندروستى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٥٢ تووشبووى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى بە هۆى کۆرۆناوە لە عێراق گیانیان لەەستداوە بۆ ٩٧٣٥ کەس بەرز بووەوە.

هەر پێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تائێستا ٣٢٨ هەزار و ٩٧ کەس لە عێراق لە پەتاى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

وێنەیەک لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى..

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا