رێبەر ئەحمەد: لەگەڵ بەغدا رێککەوتوین لەسەر گەڕانەوەى ئاوارەکانى شەنگال

کوردستان 09/10/2020

Alternate Text

وەزیرى ناوخۆى هەرێم لە دواى کۆتایی هاتنى کۆبونەوەى شاندى هەرێم و بەغدا بە میدیاکانى راگەیاند، لەگەڵ حکومەتى عێراق لەسەر گەڕانەوەى ئاوارەکانى شەنگال رێکەوتوون و کۆبونەکە ئەرێنى بووە.

 

 دواى ئەوەى ئەمڕۆ شاندى حکومەتى هەرێم گەیشتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى ناوەندى کۆبوونەوە، رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێم و ئەندامى شاندەکە لەپاش کۆتایى هاتنى کۆبونەوەکان رایگەیاند، کۆبونەکە ئەرێنى بووە و دەرئەنجامى باشیشى دەبێت لە چارەسەرکردنى پرسەکانى نێوان هەردوولا، وتیشى هەرێم و بەغدا لەبارەى ئاوارەکانى شەنگالەوە رێککەوتوون و دەبێت ئەو ئاوارانە بگەڕێنەوە شوێنەکانى خۆیان.

وەزیرى ناوخۆى هەرێم وتیشى، حکومەت لایەنى ئەمنى و ئاسایشى ناوچەکانى شەنگال دابین دەکات و لەو روەوە و لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون.

ئەوە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شاندێکى حکومەتى هەرێم بەمەبەستى چارەسەرکردنى پرسە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان حکومەتى ناوەندى و هەرێم گەیشتە بەغدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا